ئومێد سه‌باح: سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌یهێشت قه‌واره‌ی هه‌رێم له ناو بچێت
"ئیداره‌كردنی وڵات، به سوێند خواردن و په‌نجه وه‌شاندن و خۆ تووڕه كردن ناكرێت"

K24 - هەولێر:
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ، ئاماژه‌یپێكرد، داری به‌رهه‌مدار به‌ردی تێده‌گیرێت.
ئومێد سه‌باح رایگه‌یاند، ئیداره‌كردنی وڵات، به سوێند خواردن و په‌نجه وه‌شاندن و خۆ تووڕه‌كردن ناكرێت، حوكمكردن به راستگۆیی به دڵسۆزییه‌وه ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند، له بری ئه‌وه‌ی ئێمه سوێند و په‌نجه راوه‌شاندن و خۆ تووڕه‌كردن بكه‌ین، با بێین قسه له سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین، ئه‌و كاته‌ی قه‌یران له كوردستان رووبه‌ڕوومان بووه‌وه، كۆرۆنا بووه ئاسته‌نگ له پێشمان و هه‌موو داهاته‌كانی نه‌وت و ناوخۆیی سفر بووه‌وه، كێ ته‌حه‌موولی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی كرد، بێگومان به ته‌نیا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوو، هاته مه‌یدان.
گوتی: ئه‌وان ئێستا باسی ده‌ستكه‌وت بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، له كاتی ئه‌و قه‌یرانانه له كوێ بوون؟، كه زۆر روونه ، رزگاركه‌ر و ئه‌ندازیاری هه‌ستانه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، كه له مانگی (4ـی / 2020) دۆخی كۆرۆنا هاته پێشه‌وه و داهاتی نه‌وت و ناوخۆ سفر بوون، بودجه‌ی عێراقیش بڕدرا، ئه‌و رۆژه جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت قسه‌یه‌كی زۆر جوانی گوت، فه‌رمووی: كه‌سێك ناپرسێت داهاتی نه‌وت و ناوخۆ نه‌ماوه، عێراق بودجه‌ی بڕی، ئه‌و حكومه‌ته چۆن مایه‌وه؟ من پێم وایه ئه‌ندازیاری سه‌ره‌كی كه نه‌یهێشت ئه‌و حكومه‌ته بكه‌وێت، به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی بوو.
ئاماژه‌یپێكرد، عێراق زانی داهاتی نه‌وت و ناوه‌خۆیی، سفر بووه، پێان وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه له عێراقه‌وه دێت و ببڕدرێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چۆك له زه‌وی ده‌دات، هه‌ر هه‌موویان له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و عێراقی كۆبوونه‌وه، به ناهه‌قی بودجه‌یان بڕی، تاوه‌كو شكست به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێنن ، كه جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یهێشت قه‌واره‌ی هه‌رێم چۆك بدات و له ناو بچێت.
گوتیشی: بڕیار بوو ئه‌و قه‌واره‌یه له‌ت بكرێت و وایان دانابوو كه هه‌ڵس و كه‌وتی به‌غدا له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بێت، به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌یهێشت ئه‌م پیلانگێڕیانه سه‌ربگرێت.
جه‌ختیكرده‌وه، په‌یامه‌كه زۆر روونه، ئه‌و كارانه‌ی كه كردوومانه پێكه‌وه‌یی بووه، باوه‌ڕێكی ته‌واوی مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به كاری پێكه‌وه‌یی هه‌یه، كاتێك ئه‌ركی داوه‌ته به‌ڕێزێك، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاندێك بكات، یان وه‌زیرێك كارێكی دیكه بكات، له باوه‌ڕی قووڵی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه بووه، بۆ كاری پێكه‌وه‌یی.
روونیكرده‌وه، هه‌ر شاندێك به‌ر له‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكات، پێشتر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بوونه‌وه، هه‌ر ئاسته‌نگێك هاتبایه پێش، خوودی سه‌رۆكی حكومه‌ت به هه‌موو شێوازێكردنی په‌یوه‌ندیكردن، چاره‌سه‌ری گونجاوی كێشه‌كه‌ی ده‌كرد، زۆر جاریش جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانیش به حوكمی پێگه گرنگه سیاسییه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌كرد و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ده‌كرد.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك به‌شدار بێت له حكومه‌ت، ده‌بێت به‌شداری به‌رپرسیارێتی بكات، ئه‌م دوو فاقییه ده‌بێت كۆتایی پێبهێنرێت، ناكرێت ده‌ستكه‌وتێك بۆ تاكه لایه‌نێك و كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی ناوزه‌د بكرێت، یاخوود ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت به‌شداره، ناكرێت له ده‌ره‌وه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و به‌ره‌نگار ره‌فتار بكات.