عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و: پارتی هه‌میشه پارێزگاریی له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه
"سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تی پارتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریتی بووه له پێكه‌وه كاركردن وه‌ك یه‌ك تیم"

K24- هه‌ولێر:
دكتۆر عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئه‌مڕۆ ده‌مه‌وێت وه‌ك كادرێكی پارتی قسه بكه‌م و دووپاتیكرده‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه به‌ردی بناغه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی داناوه و به‌شدار بووه له‌وه‌ی به‌شێوازێك پارێزگاری له‌م قه‌واره‌یه بكات به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و نه‌یارانه‌ی دژایه‌تیی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستانن و كاریان له دژی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ئه‌م گوتانه‌ی عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و له‌كاتی میوانداری له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: له هه‌مان كاتدا پارتی هه‌میشه باوه‌ڕی به‌وه بووه، كه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌ك كورد سه‌نگی خۆمان له به‌غداش به‌هێزتر بكه‌ین و پارێزگاری له ماف و ئیمتیازه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین و رێگری له‌وه بكه‌ین، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوور به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان پێشێل نه‌كرێت.
هه‌وره‌ها گوتی: سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تی پارتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بریتی بووه له پێكه‌وه كاركردن وه‌ك یه‌ك تیم، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌نگی خۆمان بگه‌یه‌نینه لایه‌نه عێراقییه‌كان، له هه‌مان كاتیش‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین فشار بخه‌ینه سه‌ر حكومه‌تی عێراق، به‌وه‌ی كه داواكارییه‌كانمان داواكاری ره‌وا و یاسایین و له‌چوارچێوه‌ی پره‌نسیپه سه‌ره‌كییه‌كان و ده‌ستووردان، هه‌ربۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نه‌دراوه مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد پێشێل بكرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمه ئه‌وه ده‌زانین، كه هه‌ندێك لایه‌ن به‌رده‌وام كاریان بۆ فشار خستنه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری هه‌ندێك دۆسیه‌ی وه‌ك نه‌وت، ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و پێشمه‌رگه بێت، كه به‌شێك له‌و دۆسییانه زۆر گرنگن و له رابردووش‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازشمان له‌سه‌ریان نه‌كردووه، بۆیه له گه‌رمه‌ی قه‌یرانی دارایی‌ش كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵی 2020، به پاڵپشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نه‌دراوه سازش له‌سه‌ر ئه‌و مافانه بكه‌ین، له‌وه‌ی كه ئێمه پێویستیمان به پاڵپشتییه‌كی داراییه، كه گومانی تێدا نییه ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی خۆڕاگری گه‌لی كوردستان بووه.
گوتیشی: به تێڕوانینی من، ئه‌وه‌ی كه ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ڕۆڵی هه‌رێم له به‌غدا، په‌یوه‌سته به خۆڕاگری گه‌لی كوردستان و پاڵپشتی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له گشت قۆناغه‌كاندا.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و دانوستانانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا كارمان له‌سه‌ری ده‌كرد، هه‌میشه ئێمه هێز و توانا‌مان هه‌بوو و ئه‌و هێزه‌شمان له نوێنهركانمان بوو، كه به چ شێوازێك پاڵپشتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت و ئه‌ندامانی شانده‌كه په‌یوه‌ست بوو به‌و هێز و توانایه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێیان درابوو.