له ده‌نگدانی تایبه‌تدا زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن
كوردستان24 زانیاری ورد له باره‌ی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران و بنكه‌كانیان ده‌خاته‌ڕوو

K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئاماری به‌رده‌ست كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقدا زیاتر له ملیۆنێك ده‌نگده‌ر ده‌نگ ده‌ده‌ن. هاوكات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، بۆ ده‌نگدانی ئه‌مڕۆ ملیۆنێک و 300 هەزار فۆرمی دەنگدان ئاماداکراون لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە.
له‌و باره‌یه‌وه، جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ته‌واوی رێكاره‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت كۆتاییان هاتووه و ملیۆنێك و 75 هه‌زار و 727 كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌نگده‌ده‌ن.
گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن گوتیشی: 120 هه‌زار ئاواره و 776 زیندانیش كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له زیندانه‌كاندا ده‌نگ ده‌ده‌ن.
گوتیشی: هێزه ئه‌منییه‌كان له 595 بنكه كه به‌سه‌ر 2 هه‌زار و 584 وێستگه‌دا دابه‌شكراون، ده‌نگ ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئاواره‌كانیش له 86 بنكه ده‌نگ ده‌ده‌ن.
له هه‌رێمی كوردستان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، پۆلیس، ئاسایش، هێزه‌كانی ناوخۆ لە 122 بنکەی ده‌نگ ده‌ده‌ن، كه 52 بنكه‌یان له هەولێر، 41 بنكه‌یان لە سلێمانی و 29 بنكه‌یان لە دهۆکن.
له سنووری ناوچە جێناكۆكه‌كانیش لە 130 بنکەی دەنگدان پرۆسه‌كه بەڕێوەدەچێت، به‌م جۆره: له نه‌ینه‌وا 38 بنكه، له دیاله 37 بنكه و له سه‌لاحه‌ددین 30 بنكه و له كه‌ركووك 25 بنكه.
سه‌باره‌ت به ئاواره‌كانیش، له هه‌ولێر له 20 بنكه و له سلێمانی 9 بنكه و له دهۆك 31 بنكه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه و كۆی گشتیی ئاواره‌كان له 60 بنكه ده‌نگ ده‌ده‌ن.
له ناوچه جێناكۆكه‌كانیش ئاواره‌كان 7 بنكه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه، 4 له كه‌ركووك، 2 له دیاله و بنكه‌یه‌كیش له نه‌ینه‌وا.
ئه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی ئه‌مجاره له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه جیاده‌كاته‌وه، به‌شداری نه‌كردنی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه له پرۆسه‌كه.
حه‌شدی شه‌عبی وه‌ڵامی داواكاری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌دابوویه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان بۆ چه‌كداره‌كانی ده‌ربكات و به‌و هۆیه‌وه كۆمیسیۆن بڕیاری دا، رێگه نه‌دات چه‌كدارانی حه‌شد به‌شداری له پرۆسه‌كه بكه‌ن.