عێراق: بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رانه‌گه‌ینراوه
"ده‌نگدانی تایبه‌ت له ته‌واوی پارێزگاكان به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه ده‌چێت"

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (8ـی تشرینی یه‌كه‌م) ده‌نگدانی تایبه‌ت له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق ده‌ستیپێكرد و به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌هاتووه‌ته به‌رده‌م پڕۆسه‌كه و راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق جه‌ختیان له سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه كرده‌وه.
به گوێره‌ی ئامارێكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌شدار ده‌بن، ملیۆنێك و (75) هه‌زار و (727) ده‌نگده‌رن.
كۆمیسیۆن راشیگه‌یاند، (120126) په‌نابه‌ر و ئاواره، مافیان هه‌یه له (86) بنكه‌ی ده‌نگدان به‌شداری بكه‌ن.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له هیچ پارێزگایه‌كی عێراق رانه‌گه‌ینراوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان به چڕی روویان له بنكه‌كانی ده‌نگدان كردووه.
سه‌رۆكی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق، به پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
جه‌لیل عه‌دنان راشیگه‌یاند، له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه گرنگییه‌كی ته‌واو به‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌درێت، پڕۆسه‌كه‌ش به‌و شێوه به‌ڕێوه ده‌چێت كه پلانی بۆ دانرابوو.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڵاویكرده‌وه، پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ماهه‌نگی باش له نێوان وه‌زاره‌ت و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا هه‌یه.
راشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تی به‌رگری چه‌ندین سیمناری بۆ سوپا رێكخست، له پێناو روونكردنه‌وه و چۆنییه‌تی ده‌نگدان.