ئاماری ده‌نگدانی ئاواره‌كان له دهۆك تا ئێستا به‌م شێوه‌یه‌یه
پێشبینی ده‌كرێت تا داخستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان رێژه‌كه به‌رز ببێته‌وه

K24- دهۆك:
له كۆی ئه‌و بنكانه‌ی له هه‌ر چوار بازنه‌ی پارێزگای دهۆك بۆ ده‌نگدانی ئاواره‌كان ده‌ستنیشان كراون، رێژه‌ی به‌شداریكردن تا كاتژمێر 5:30 خوله‌كی ئێواره گه‌یشتووه‌ته 59.88%.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، پێشبینی ده‌كرێت تا داخستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان له كاتژمێر 6:00ی ئێواره، رێژه‌كه به‌رز بێته‌وه و بگاته نزیكه‌ی 70%.
له شه‌ش بنكه‌ی ده‌نگدانی ئاواره‌كان له دهۆك، كه له كه‌مپه‌كانی شاریا، خانكێ، با‌جد كه‌ندالا، قادیا، كهپهرتو 1 و 2، له زاخۆش كه‌مپیه‌كانی چمكشو، بیرسڤی 1 و 2، ده‌ركار، له شێخان له كه‌مپی شێخان، ئیسیان مام ره‌شان و ماملیان، له ئامێدیش داودیه، نزیكه‌ی 52 هه‌زار و 259 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، تا كاتژمێر 5:30 خولهك، ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی ده‌نگیان داوه، گه‌یشتووه‌ته 31 هه‌زار و 293 ده‌نگده‌ر، كه ده‌كاته رێژه‌ی 59.88%.
H.B