رووماڵ

تەنیا سێ سکاڵا لە دەنگدانی تایبەت تۆمار کراوە

سەرۆکی کۆمیسیۆن: هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی لەکاتی دەنگدانی تایبەت تۆمار نەکراوه‌

بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌ڵبژاردنی 2021
بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌ڵبژاردنی 2021

K24 - هه‌ولێر:

جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، لە دەنگدانی تایبەتدا تەنیا 3 سکاڵا تۆمار کراوە.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی لەکاتی دەنگدانی تایبەت تۆمار نەکراوە.

ئەمڕۆ بە بەشداری زیاتر لە یەك ملیۆن کەس دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنیەکان و ئاوارەکان لە عێراق بەڕێوەچوو، بە گوێرەی ئەنجامەکانی کۆمیسیۆنیش رێژەی دەنگدان زیاتر لە 69% بووە.

كۆمیسیۆن ئاشكرای كرد، كه‌مترین رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ پارێزگای ئه‌نباڕه‌، كه‌ 59% بووه‌، به‌رزترین رێژه‌ش له‌ پارێزگای بابله‌، كه‌ 80% بووه‌.