قه‌ره‌ته‌په‌‌.. چه‌كدارانی حه‌شد هێرشیان كرده‌ سه‌ر پاسه‌وانانی بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان

ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیس ره‌تی كرده‌‌وه‌ سكاڵای دژی هێرشبه‌ران قبووڵ بكات

هێرشه‌ كرایه‌ سه‌ر پاسه‌وانانی بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له‌ قه‌ره‌ته‌په‌
هێرشه‌ كرایه‌ سه‌ر پاسه‌وانانی بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له‌ قه‌ره‌ته‌په‌

K24- قه‌رته‌په‌:

میدیا عێراقییه‌كان ئاشكرایانكرد، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبیی نزیك له‌ كاندیدێك له‌ سنووری پارێزگه‌ی دیاله‌ هێرشیارن كرده‌ سه‌ر پۆلیسه‌ پاسه‌وانه‌كانی به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه‌ نه‌یویست ئاماژه‌ به‌ ناوی بكرێت، به‌ ژماره‌یه‌ك میدیای عێراقی راگه‌یاند"ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی فه‌وجی تاكتیكیی به‌رپرس له‌ پارێزگاریكردن له‌ بنكه‌ی ده‌نگدان له‌ قوتابخانه‌ی ئه‌عقوبی له‌ گوندی كه‌شكۆلی بچووك له‌ سنووری قه‌ره‌ته‌په‌ رووبه‌ڕووی هێرشێكی چه‌كدارانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری سه‌ر به‌ یه‌كێك له‌ كاندیدانی حه‌شدی شه‌عبی بوونه‌وه‌".

ئاشكراشیكرد، ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیس له‌ گوندی كه‌شكۆل ره‌تی كردووه‌ته‌وه‌ سكاڵای دژی هێرشبه‌ران قبووڵ بكات.

H.B