لێژنەى ئەمنیی پارێزگاى هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت ده‌ستگیر ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌قه بكرێت و دووپاتی كرده‌وه، هه‌ر كه‌سێك ته‌قه بكات، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر:
ئاگاداری گشت هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دەکەینەوە، دوای کۆتاییهاتنى پڕۆسەى دەنگدانى گشتی و دەرکەوتنى دەرەنجامە سەرەتاییەکان، تەقەکردن بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و هەر کەسێك تەقە بکات، بەدڵنییایەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستگیر دەکرێت و لە ئێستاشدا لە گشت شوێنەکان بڵاوە بەهێزەکانى ناوخۆ کراوە و لە حالەتی ئامادەباشیدان، هەرکەس و لایەنێک یاسا شکێنى بکات دەستگیر دەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێ و بەتوندى سزا دەدرێت.
هەروەها سوپاس و دەستخۆشى بۆ سەرجەم هێزەکانى پۆلیس و ئاسایشى ناوخۆ، کە پلانى ئەمنیی پارێزگاى هەولێر وەك چۆن داڕ‌ێژرابوو جێبەجێکرا و هیچ گرفت و لەمپەرێك نەهاتە پێش، لێرەشەوە زۆر سوپاس بۆ هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، کە وەك هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بوون.
لێژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر
2021.10.10
H.B