میلیشیاکانی سەربە ئێران لە سنوورەکانی عێراق و سووریا کرانە ئامانج

"لانیکەم سێ پێگەی چەکداران بۆردوومان کراوە"

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

جارێکی دیکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو میلیشیاکانی سەربە ئێران لە سەر سنوورەکانی عێراق و سووریا کردە ئامانج.

روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، جارێکی دیکە چەند فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو، میلیشیاکانی سەربە ئێرانیان لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە سووریا، هاوسنوور لەگەڵ عێراق کردووەتە ئامانج و لانیکەم سێ پێگەی چەکداران بۆردوومان کراوە، بەڵام زانیاری لەبارەی زیانەکانەوە دەست نەکەوتووە.

ژمارەیەک میلیشیای سەربە ئێران لەو ناوچە سنوورییەی نێوان عێراق- سووریا بڵاوبوونەتەوە و لەماوەی چەند مانگی رابردووشدا، چەندین جار رووبەڕووی هێرشی ئاسمانی بوونەتەوە.

 

Fly Erbil Advertisment