كاندیدێك به‌چه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه له كۆمیسیۆن ده‌كات
به ڤیدیۆ.. ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێر مۆڵه‌ت به كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
كاندیدێك له بازنه‌ی دووی پارێزگای بابل هه‌ڕه‌شه له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ده‌نگه‌كانی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌وه دزراون و به‌ڵگه‌شی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داوای له ئه‌ندامانی هۆزه‌كه‌ی كرد، به‌چه‌كه‌وه ئاماده بن.
شێخ حه‌یده‌ر دلێمی، كاندیدی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له پارێزگاری بابل ئاشكرای كرد، "هه‌رچه‌نده كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن راگه‌یاندووه كه 800 ده‌نگم هێناوه، به‌ڵام به‌ڵگه‌م هه‌یه كه كۆمیسیۆن ده‌نگی منیان دزیووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا له یه‌ك بنكه زیاتر له هه‌زار و 600 ده‌نگم هێناوه".
ئه‌و كاندیده‌ی پارێزگای بابل داوای له ئه‌ندامانی هۆزه‌كه‌ی كرد به چه‌كه‌وه ئاماده‌بن، له هه‌مانكاتدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ته‌نیا ماوه‌ی 6 كاتژمێر مۆڵه‌ت به كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ین.