تارق حه‌رب: یه‌كه‌مین ئیش كه په‌رله‌مانی عێراق ده‌یكات دیاریكردنی سه‌رۆك كۆماره
"به گوێره‌ی ئه‌و یاسا نوێیه، هه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌ك ده‌توانێت رێكه‌وتن بكات بۆ زیادكردنی كورسییه‌كانی له په‌رله‌مان"

K24 – هه‌ولێر:
تارق حه‌رب، شاره‌زا له بواری یاسا، له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، به گوێره‌ی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رێگه به هاوپه‌یمانی سه‌ركه‌وتوو ده‌درێت سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو بۆ عێراق دیاریبكات.
حه‌رب رایگه‌یاند، له په‌رله‌مانی نوێی عێراق كێشه‌ی هاوپه‌یمانی و كوتله‌ی گه‌وره نییه، رێگه به هاوپه‌یمانی سه‌ركه‌وتوو ده‌درێت كه سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ده‌ستنیشان بكات، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2020، دیاری بكات.
راشیگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانێتییه‌ك راده‌گه‌ینێ، كه ده‌بێته خاوه‌نی زۆرترین كورسی په‌رله‌مان، رێگه‌ی پێدراوه سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو بۆ عێراق دیاریبكات.
روونیكرده‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و یاسا نوێیه، هه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌ك ده‌توانێت رێكه‌وتن بۆ زیادكردنی كورسییه‌كانی له په‌رله‌مان بكات.
حه‌رب ئاماژه‌یپێكرد، یه‌كه‌مین ئیش كه په‌رله‌مان ده‌یكات، دیاریكردنی سه‌رۆك كۆماری عێراقه، كه پێویستی به سێ به‌شی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه تاوه‌كو متمانه‌ی پێبكه‌ن، واته له كۆی 329 ئه‌ندام، ده‌بێت 210 ئه‌ندام متمانه به سه‌رۆك كۆمار بده‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سادق به‌هادلی رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن پێوه‌رێك نییه بۆ هه‌بوونی دیموكراتییه‌ت، به‌ڵام مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه.
سه‌رچاوه: ئه‌لزه‌مان