پۆمپیۆ: به ئێمه‌یان گوت ئه‌گه‌ر بچنه قودس شه‌ڕ رووده‌دات
"قودس شارێكی پێكهاتووه له ژماره‌یه‌ك ئاین و مه‌زهه‌بی جیاواز"

K24 – هه‌ولێر:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا ئاماژه‌ی به گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس كردووه.
پۆمپیۆ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، به ئێمه‌یان گووت ئه‌گه‌ر باڵیۆزخانه‌تان له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس بگوزانه‌وه، شه‌ڕ رووده‌دات" وامان كرد و شه‌ڕیش رووی نه‌دا.
ده‌یڤید فریدمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل، به فه‌رمی باڵیۆزخانه‌ی واشنتنی له ئیسرائیل له ساڵی 2018 كرده‌وه، بۆیه ئه‌وكات جارید كۆشنه‌ر راوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ بوو، گووتی: قودس شارێكی پێكهاتووه له ژماره‌یه‌ك ئاین و مه‌زهه‌بی جیاواز، پێویسته به‌مشێوه بمێنێته‌وه.


سه‌رچاوه: CNN