ئه‌گه‌ری هه‌یه كاندیدێكی دیكه‌ی پارتی له مووسڵ سه‌ربكه‌وێت
كۆمیسیۆن ده‌نگه‌كانی 829 ویستگەی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ژمێرێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
مەناف محەمەد حەسەن، بەرپرسی نووسینگەی هەڵبژاردنی لقی 14ی پارتی لە مووسڵ بۆ کوردستان24 رایگەیاند، 829 ویستگەی هه‌ر 8 بازنه‌كه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌نگه‌كانی به ده‌ست جیاده‌كرێنه‌وه و ده‌ژمێردرێنه‌وه، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كاندیدێكی دیكه‌ی پارتی سه‌ربكه‌وێت و ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی ببێته 10 كورسی.
به‌رپرسی نووسینگەی هەڵبژاردنی لقی 14ی پارتی لە مووسڵ گوتی: "لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەگای سەرەکی کومیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقن لە بەغدا، بۆ بەدواداچوون لەسەر جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ی دەنگەکانی مووسڵ، کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە".
گوتیشی: "بڕیارە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ، به دەست جیاكردنه‌وه و ژماردنەوە بۆ دەنگەکانی 829 ویستگەی هەر هەشت بازنه‌كه‌ی پارێزگای نەینەوا بکرێت، کە 114 لەو ویستگانە دەکەونە سنووری بازنەی 2ـه‌وە".
مەناف محەمەد حەسەن ئاشكرای كرد، ئێمه سکاڵامان لەسەر ژماره‌یه‌ك وێستگه هه‌بووه، به ژماردنه‌وه‌ی ئه‌و وێستگانه، ئه‌گه‌ری سەرکەوتنی كاندیدێكی دیكه‌ی پارتی "عەبدولسەلام شەعبان محەمەد" له بازنه‌ی 2ی پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌یه، به‌مه‌ش ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی له‌و پارێزگایه ده‌بێته 10 كورسی، بەڵام چاوه‌ڕێین تاوه‌کو پڕۆسەکە تەواو ده‌بێت.