ئه‌یاد عه‌لاوی: كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه
"پڕوپاگه‌نده‌م بۆ ساره‌ی كچم نه‌كرد"

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، بڵاویكرده‌وه، قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ردانی به‌غدای كردووه.
ئه‌یاد عه‌لاوی رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی هیچ كاریگه‌رییه‌كی بۆ سه‌ر ئاڕاسته‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نه‌بوو، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری ئامێره‌كانی ده‌نگدان بكات و زۆربه‌ی هاووڵاتیانی عێراق به‌م هۆیه‌وه له ده‌نگدان بێ به‌ش بوون.
راشیگه‌یاند، ره‌نگه له داهاتوودا له ناو ماڵی شیعه ناكۆكی قووڵ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ر هه‌ڵبدات، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راگه‌ینرا.
له‌باره‌ی خۆ كاندید كردنی ساره‌ی كچی، كه ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا، عه‌لاوی گوتی: كچه‌كه‌م له بڕیاری خۆ كاندیدكردنی په‌له‌ی كرد، بانگه‌شه و پڕوپاگهندهشم بۆی نه‌كرد.
روونیكرده‌وه، كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.