كۆمیسیۆن: هیچ فشارێك ناتوانێت ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بگۆڕێت
"كۆمیسیۆن هیچ ده‌نگێك ون ناكات"

K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌یپێكرد، هیچ فشارێك ناتوانێت گۆڕانكاری له ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق دروست بكات.
حه‌سه‌ن سه‌لمان، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه به‌راییه‌كان وه‌ك رێوشوێنێكی یاسایی بوو ئه‌نجامماندا، ره‌نگه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردابێت، ده‌بێت لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان چاوه‌ڕێی كۆتایی هاتن و یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی سكاڵاكان بن.
روونیكرده‌وه، دوای ده‌ستكردن به ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی، گۆڕانكاری له ده‌ره‌نجامه‌كان دروست بوو، كه ئه‌مه كارێكی سرووشتییه، به‌ڵام كۆمیسیۆن ناچێته ژێر باری هیچ فشارێكی سیاسی.
ئاماژه‌یپێكرد، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بێ كه‌م و كوڕی بوو، تا ئێستا سكاڵای (سوور) له لایه‌ن و پێكهاته و هاوپه‌یمانێتیی و لیسته‌كان، تۆمار نه‌كراون.
جه‌ختیكرده‌وه، مادده‌ی (38)، له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه وێستگه‌یه‌ك دیاری ده‌كرێت بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ستی، كۆمیسیۆنیش هیچ ده‌نگێك ون ناكات.
گوتی: ده‌ره‌نجامی (8547) وێستگه‌ی ده‌نگدان له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق تا ئێستا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و نه‌نێردراوه بۆ كۆمیسیۆن.