ئه‌نقه‌ره و به‌غدا له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو رێككه‌وتن
"له باره‌ی دۆسییه‌ی سه‌رچاوه هاوبه‌شه‌كانی ئاو، ئێران هاوكاری عێراق ناكات"

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق بڵاویكرده‌وه، رێكه‌وتنی (ئاو) له‌گه‌ڵ توركیا كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، لایه‌نی توركیا نیازی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا دا هه‌یه.
مه‌هدی حه‌مدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، راستگۆیه له‌باره‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه ئه‌نقه‌ره و به‌غدا سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه هاوبه‌شه‌كانی ئاو، ئیمزایان كردووه.
راشیگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (14ـی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر) رێكه‌وتنه‌كه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
روونیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به فه‌رمی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به ئێمه راگه‌یاند.
ئاماژه‌یپێكرد، پێشوازییه‌كی باش له لایه‌ن توركیاوه بۆ دۆسیه‌ی ئاو هه‌یه، بۆ ئه‌مه حكومه‌تی عێراق له گه‌یشتن به‌م رێكه‌وتنه سه‌ركه‌وتوو بووه.
جه‌ختیكرده‌وه، عێراق بۆ ده‌یان ساڵی داهاتوو ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ل توركیا ئیمزا كردووه.
وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق گوتی: له باره‌ی دۆسییه‌ی سه‌رچاوه هاوبه‌شه‌كانی ئاو، ئێران هاوكاری عێراق ناكات، كاتێك زیانی گه‌وره هه‌میشه بۆ به‌غدایه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هیواخوازین كه ئێران له‌مباره‌یه‌وه هاوكار بێت، به‌تایبه‌ت له پارێزگای دیاله، ئاوی رووباری حه‌ویزه و كارۆن ئاسته‌كه‌یان زۆر دابه‌زیووه، له‌به‌رامبه‌ردا توركیا و سووریا هاوكاری عێراقیان كردووه.
سه‌رچاوه: واع