لایەنگرانی پارتی لە تاراوگە بە سەرکەوتنی پارته‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردن خۆشحاڵن
"پارتی له كاره‌كانیدا راستگۆ بووه و به‌رده‌وام هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی داوه"
K24 - هه‌ولێر:
ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تاراوگە، هەر چەندە بەهۆی بڕیارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق نەیانتوانی بەشداری دەنگدان بکەن، بەڵام دڵخۆشن کە حزبەکەیان توانیویانە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنن، چونکە پێیانوایە پارتەکەیان تاکە پارتە بتوانێت خەونی نەتەوەیی بێهنێتەدی و سازش لەسەر خاکی کوردستان نەکات.
لایەنگران و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆشحاڵن بە سەرکەوتنی گەورەی پارتهکەیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. ئەوان دەڵێن، پارتی تاکە حزبە لە بەغدا شەڕ لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان بکات و هەرگیز سازش نەکات، دەشڵێن: بۆ کەرکووکییەکان دووجار سەرکەوتنە.
د. عادژ ئەنوەر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی کەرکووکه و ئێستا دانیشتووی سویده، گوتی: "پارتی خزمه‌تی كوردی كردووه و له كاره‌كانیدا راستگۆ بووه، هه‌موو كات له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كورد بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داكۆكی له خه‌ڵكی كه‌ركووك كردووه و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی داوه".
ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سوید پێشوازییەکی گەرم لە سەرکەوتنی حزبەکەیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن و دەڵێن، بەهێزیی و سەرکەوتنی پارتی بەتایبەت لەم هەڵبژاردنە دەبێتە هۆی سەرکەوتن و بەهێزبوونی پێگەی هەرێمی کوردستان، هەروەها هەنگاوێکیشە بە ئاراستەی مسۆگەربوونی مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
قارەمان فەخری، هاوڵاتی کورد دانیشتووی سوید ئاماژه‌ی به‌وه كرد، میلله‌تی ئێمه دوای چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی سیاسی، زانی كێ هه‌ڵده‌بژێرێت، میلله‌ته‌كه‌مان بۆ روونبووه‌ته‌وه كێ له مه‌یدانه‌كه، دركی به‌وه كردووه، كه پارتی خزمه‌تی پێده‌كرێت.
هەرچەندە هێشتا پڕۆسەی هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامە و تەنیا ئەنجامی بەرایی راگەیەندراوە، لە ئەگەری پەسەندکردنی سکاڵاکانیشی ئەگەری سەرکەوتنی گەورەتر لەڕێیە، ئەو سەرکەوتنەی پارتیش بووەتە جێگەی خۆشحاڵی ئەندام و لایەنگرانی لە سوید و تاراوگە.