بومه‌له‌رزه‌یه‌ك پارێزگای كرمانی ئێرانی هه‌ژاند
گوڕه‌كه‌ی 5.1 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر بوو

K24- هه‌ولێر:
بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.1 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر ناوچه‌یه‌كی نزیك له شاری یهزدانشههری له پارێزگای كرمانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێرانی هه‌ژاند.
ئاژانسی هه‌واڵی "فارس"ی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، بومه‌له‌رزه‌كه له كاتژمێر 3:16 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆ به‌كاتی ناوخۆیی ناوچه‌كه روویدا و چهقهكهی له دووری 15 كیلۆمه‌تر له شاری یه‌زدانشه‌هر، 16 كیلۆمه‌تر له شاری زارهند و 20 كیلۆمه‌تر له شاری كیانشههری پارێزگای كرمان بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ئێستا هیچ راپۆرتێك له‌باره‌ی زیانه گیانی و مادییه‌كانی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی خانووی هاووڵاتییان داڕووخاون و دیواری ماڵه‌كان درزی گه‌وره‌یان بردووه.
وه‌ك بڵاویكرده‌وه، ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو دانیشتوانی ناوچه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه و خه‌ڵك له ترسی دووباره روودانه‌وه‌ی له ماڵه‌كانیان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه.
ئاژانسه ئێرانییه‌كه له‌سه‌ر زاری به‌ڕێوه‌به‌ری مانگی سوور له پارێزگای كرمان گواستییه‌وه، دوو تیمیان ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی بومه‌له‌رزه‌كه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ زیانه‌كان بكه‌ن.
H.B