سوپای پاسداران: مووشه‌كی كروزی ده‌ریاییمان مه‌ودایان ده‌گاته 2 هه‌زار كیلۆمه‌تر
فڕۆكه‌ی چاودێری هه‌مه‌چه‌شنی تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و جه‌نگی و خۆله‌ناوبه‌ری نوێ درووست كراون

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لیوا حسێن سه‌لامی، رایگه‌یاند، سوپای پاسداران توانیویه‌تی مووشه‌كی كروزی ده‌ریایی پێشبخات و مه‌ودای بگه‌یه‌نێته 2 هه‌زار كیلۆمه‌تر.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له لێدوانێكدا، سه‌لامی گوتی: سوپای پاسداران له پیشه‌سازی یه‌ختی خێرادا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه و یه‌خته نوێیه‌كان خێراییان ده‌گاته 100 گرێی ده‌ریایی له كاتژمێرێكدا.
گوتیشی: فڕۆكه‌ی چاودێری هه‌مه‌چه‌شنی تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و جه‌نگی و خۆله‌ناوبه‌ری نوێ درووست كراون و مه‌ودایان ده‌گاته 1200 كیلۆمه‌تر و كار بۆ زیادكردنی ژماره‌یان ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به توانا مووشه‌كییه‌كان، سه‌لامی ئاشكرایكردووه، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی پێشتر مه‌ودایان له 35 كیلۆمه‌تر زیاتر تێنه‌ده‌په‌ڕی، ئێستا مه‌ودایان گه‌یه‌ندراوه‌ته 2 هه‌زار كیلۆمه‌تر.
سه‌رچاوه: RT