ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌ندرێن و هێز له به‌غدا بڵاوه‌ی پێكرا
مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه، ژماره‌یه‌ك له‌و لایه‌نانه‌ی شكستیان له هه‌ڵبژاردن هێناوه و میلیشیای چه‌كداریان هه‌یه، بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی ئه‌نجامه‌كان بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.

K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مشه‌و، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كۆی گشتیی ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌ی به‌رایی رابگه‌یه‌نێت.
دوای جیاكردنه‌وه و ژماردنی سه‌رجه‌م ده‌نگی سندووقه‌كانی ده‌نگدان، كۆمیسیۆن ئه‌نجامی %100ی به‌رایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021 راده‌گه‌یه‌نێت.
هاوكات بۆ رێگرتن له هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له شاری به‌غدا بڵاوه‌یان پێكراوه و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه، ژماره‌یه‌ك له‌و لایه‌نانه‌ی شكستیان له هه‌ڵبژاردن هێناوه و میلیشیای چه‌كداریان هه‌یه، بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی ئه‌نجامه‌كان بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
له رێی ئه‌م لینكه‌وه نوێترین ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ببینه