عێراق: كار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌نابه‌ره گیرخواردووه‌كانی بیلاڕووس ده‌كه‌ین
عێراق هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌و عێراقییه په‌نابه‌رانه له سنووری بیلاڕووس چاره‌سه‌ر بكات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، عێراق داوایه‌كی پێشكه‌ش به رێكخراوی خاچی سووری پۆڵه‌ندا كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و عێراقیانه‌ی له سنووری بیلاڕووس گیریان خواردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، عێراق هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌و عێراقییه په‌نابه‌رانه له سنووری بیلاڕووس چاره‌سه‌ر بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، داوامان كردووه هاوكاری به په‌له بگه‌یه‌ندرێته ئه‌و خێزانانه‌ی گیریان خواردووه و كار ئاسانی بۆ شاندی باڵیۆزخانه‌ی عێراق بكرێت تا بتوانن پاسه‌پۆرتی كاتی‌یان بۆ ده‌ربكه‌ن و رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌یان خۆش بكه‌ن.
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق