رووسیا.. به‌ هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

ئه‌و كه‌سانه‌ جۆرێك له‌ كهولیان خواردووه‌ته‌وه‌، كه‌ زۆر مه‌ترسیدار بووه‌ بۆ سه‌ر ته‌ندرووستییان

دیمه‌نێكی ئه‌و مه‌یه‌ی خوراوه‌ته‌وه‌، وێنه‌: فرانس پرێس
دیمه‌نێكی ئه‌و مه‌یه‌ی خوراوه‌ته‌وه‌، وێنه‌: فرانس پرێس

K24 – هه‌ولێر:

له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی ئۆراڵ، 18 كه‌س به‌ هۆی خواردنه‌وه‌ی جۆرێك مه‌ی، كه درووستكراوی ناوخۆیی بووه‌، گیانیان له‌ده‌ستدا.

پۆلیسی رووسیا دوو كه‌سی به‌ تۆمه‌تی فرۆشتنی ئه‌و جۆره‌ مه‌یه‌ ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتیانه‌.

لێكۆڵه‌ره‌وه‌ رووسه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌و كه‌سانه‌ جۆرێك له‌ كهولیان خواردووه‌ته‌وه‌، كه‌ زۆر مه‌ترسیدار بووه‌ بۆ سه‌ر ته‌ندرووستییان.

رووداوه‌كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ یه‌كاترینبێرگ، چواره‌م گه‌وره‌ شاری رووسیا روویداوه‌.

پۆلیس روونیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ئه‌و ژه‌هره‌یان به‌ خه‌ڵك فرۆشتووه‌، ره‌نگه‌ بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ زیندانی سزا بدرێن.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، له‌ ناوچه‌ی ئورینبۆرگی رووسیا، جۆرێكی كهوول بۆ خۆ بێهۆشكردن خورابوویه‌وه‌ و به‌ هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ میثانۆڵی تێدا بوو، 36 كه‌س مردن.

ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی خۆرئاوایی، له‌ باره‌ی ئه‌و رووداوانه‌وه‌ نووسیویه‌تی: ئه‌و حاڵه‌تانه‌ بۆ وڵاتێكی وه‌ك رووسیا، كه‌ 21 ملیۆن هاووڵاتی له‌ ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن، نا به‌ربڵاو نین.

هه‌روه‌ها له‌ 2016 زیاتر له‌ 60 كه‌س له‌ ئێركوتسكی سربیا مردن، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی زه‌یتێكیان خواردبوویه‌وه‌، كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆری میثانۆڵی زیانبه‌خشی تێدابووه‌.

له‌ دوای مردنی ئه‌و 60 كه‌سه‌، رووسیا، ده‌قه‌ یاساییه‌كانی بۆ رێگرتن له‌و حاڵه‌تانه‌ توندتر كرد و سزاكانی قورستر كردن.

سه‌رچاوه‌: فرانس پرێس