نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ میری قەتەر و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئەو وڵاتە كۆبووه‌وه
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر تاوتوێ‌کران

K24 – هەولێر
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2021/10/17 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ میری قه‌ته‌ر "شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی و شێخ خالد بن خه‌ليفه بن عه‌بدولعه‌زيز ئال سانى، سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ناوخۆى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه له ده‌وحه له‌گه‌ڵ "شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى"، ميرى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ميرى قه‌ته‌ر دووپاتى كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ڕوانێت و ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقى به‌لاوه گرنگه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى ئابوورى و بازرگانى و وه‌به‌رهێناندا ده‌ربڕى.
میری قه‌ته‌ر خۆشحاڵيى خۆى نيشان دا كه هه‌ڵبژاردن له عێراق به ئارامى به‌ڕێوه‌چوو و جه‌ختى له خواستى قه‌ته‌ر بۆ فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، پوخته‌يه‌كيشى ده‌رباره‌ى دوا سه‌ردانى خۆى بۆ به‌غدا باس كرد و هيواى خواست له هاتنى ئه‌مجاره‌يدا بۆ عێراق، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ئاماژه‌دان به رۆڵ و كاريگه‌ريى قه‌ته‌ر، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى بكات، بۆ ئه‌مه‌ش ياساى وه‌به‌رهێنانى له هه‌رێمى كوردستان به هاريكار و هانده‌ر له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆكی هه‌رێم دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى له عيراق و ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه، پوخته‌يه‌كيشى ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عيراق و ئه‌نجامه به‌رايييه‌كانى خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها هيواى خواست حكومه‌تێكى لێ بكه‌وێته‌وه كه ژيان و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاريى باشتر بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق دابين بكات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هه‌ڵسه‌نگاندنيان بۆ بارودۆخ و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى كرد و جه‌ختيان له گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی قەتەر، هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق و پێشبنييه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و كشتو‌كاڵى و گه‌شتياريدا، په‌تاى كۆڤيد_19، لێكه‌وته‌كانى و پرۆسه‌ى كوتان به ڤاكسينى دژى په‌تاكه له عيراق و قه‌ته‌ر، گه‌شته ڕاسته‌وخۆكانى هێڵى ئاسمانيى قه‌ته‌رى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق، تاوتوێكران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له په‌ره‌پێدان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه، باسيان له ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ ته‌واوى عێراق كرد وه‌ك بازاڕيكى گه‌و‌ره به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق پێويستن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ريان له هه‌ولێر تاوتوێكرد.
دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش، رێگه و شێوازه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و بير‌ى توندڕه‌وى، دۆخى ئاواره‌كان له كه‌مپى ئه‌لهۆل له سووريا، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.

سعدت بلقاء أمير دولة القطر صاحب السمو الشيخ تميم بن حمد آل ثاني في الدوحة. اجرينا محادثات حول تعزيز وتطوير علاقاتنا الثنائية، اضافة الى اهم القضايا ذات الاهتمام المشترك في العراق والشرق الاوسط. pic.twitter.com/szVv6EYNf2
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) October 17, 2021
![]()
میری قەتەر پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات ![]()
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر