سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل: هیوادارم عێراق و لوبنان له چنگی ئێران رزگاریان بێت
نه‌فتالی بینیت: هه‌ر شوێنێك ئێران بۆی بچێت توندوتیژی و هه‌ژاری رووی تێده‌كات

K24- هه‌ولێر:
نه‌فتالی بینیت، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسرائیل رایگه‌یاند، "هیواخوازم عێراق و لوبنان له چنگه خنكێنه‌ره‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران رزگاریان بێت" و دووپاتیكرده‌وه، "هه‌ر شوێنێك ئێران بۆی بچێت، توندوتیژی و هه‌ژاری رووی تێده‌كات".
ئه‌م گوتانه‌ی بینیت له گوته‌یه‌كدا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیل‌دا هاتوون و گوتی: "وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه ده‌بینێت، كه گۆڕانكاری له‌و هێزانه‌دا روویداوه، كه ده‌كه‌ونه ژێر هه‌ژموونی ئێران".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "هه‌ر شوێنێك ئێران بۆی بچێت به‌رده‌وامی توندوتیژی، هه‌ژاری، نه‌بوونی سه‌قامگیری و شكستی به‌رده‌وام رووی تێده‌كات".
ئه‌م لێدوانه‌ی بینیت له‌كاتێكدایه، گرووپ و لایه‌نه‌كانی سه‌ر به ئێران له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق تووشی شكستێكی گه‌وره بوون و ژماره‌یه‌كی زۆری كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مان له‌ده‌ستداوه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌فته‌ی رابردوو شه‌ڕێكی گه‌رمی چه‌كداری له‌نێوان لایه‌نگرانی حزبوڵڵا، كه به هێزێكی ژێر هه‌ژموونی ئێران داده‌نرێت و هێزه لوبنانییه‌كان، كه زۆرینه‌یان كریستیانن، به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانی گرته‌وه و به هۆیه‌وه 7 كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون.
له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی عێراقیشدا قه‌باره‌ی كوتله‌ی فه‌تح، كه نوێنه‌رایه‌تی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو بچووك بووه‌ته‌وه و پێشتر كه خاوه‌نی 48 كورسی بوو، ئه‌مجاره ژماره‌ی كورسییه‌كانی بۆ ته‌نها 16 كورسی كه‌میكردووه.
H.B