كۆڵن پاوڵ، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
هه‌ردوو ژه‌مه ڤاكسینه‌كه‌شی وه‌رگرتبوو

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ كۆڵن پاوڵ، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، خانه‌واده‌ی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژه‌نه‌راڵ كۆڵن پاوڵ له‌ژێر كاریگه‌ری په‌تای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد".
خانه‌واده‌كه‌ی ئاشكراشیكرد، پاوڵ هه‌ردوو ژه‌مه ڤاكسینی دژ به كۆرۆنای به ته‌واوی وه‌رگرتبوو و سوپاسی تیمی پزیشكی سه‌نته‌ری "وۆ‌لته‌ر رید"ـیشیان كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هاوسه‌رێكی زۆر نایابمان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها باوكێك، باپیرێك و ئه‌مه‌ریكییه‌كی گه‌وره‌مان له‌ده‌ستچوو".
كۆڵن پاوڵ له یه‌نایه‌ری ساڵی 2001 وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زیری به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی جامایكای ئه‌مه‌ریكای لاتین توانی بگاته پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكادا جگه له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه، پاوڵ چه‌ندین پۆستی دیكه‌شی به‌ڕێوه‌بردووه، له‌وانه‌ش وه‌زیری به‌رگری، به‌ڵام ئه‌و رۆڵه‌ی له شه‌ڕی دژ به عێراق گێڕای، بووه‌ته خاڵێكی ره‌ش له‌سه‌ر مێژووه‌كه‌ی، كاتێك كه هه‌وڵیدا پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هێرشكردنه سه‌ر عێراق به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌ویش له رێگه‌ی پێكه‌شكردنی راپۆرتێك به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی به‌و هێرشه بدات، به‌ڵام دوای كاولكارییه‌كه‌ی عێراق خۆی دانی به‌وه‌دا نا، كه ئه‌و راپۆرته هه‌ڵه بوو.
پاوڵ دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر عێراق و ئه‌و كاولكارییه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه، رایگه‌یاند، زانیارییه‌كانی ناو ئه‌و راپۆرته هه‌ڵه بوون، كه له له‌باره‌ی بوونی كارگه‌ی گوازه‌ره‌وه‌ی درووستكردنی چه‌كی بایۆلۆجی له عێراق پێكه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردبوو.
دوای رووخانی رژێمی به‌عس، كۆڵن پاوڵ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری كۆچكردووی عێراق سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كردبوو.
H.B