كۆرۆنا ته‌نگی به راپه‌ڕین هه‌ڵچنیوه
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری تەندروستی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخەکە سه‌ردانی ئیداره‌ی راپه‌ڕینی كرد

K24 – هه‌ولێر:
ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له سنووری راپه‌ڕین هه‌ڵكشاوه و نه‌خۆشخانه‌كان توانای وه‌رگرتنی تووشبووی دیكه‌یان نییه، هاوكات تەندروستی راپەڕین هۆشداری لەمەترسی دۆخەکە دا و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه به‌و جۆره بمێنێته‌وه ناچارن داوای كه‌ره‌نیتنی گشتیی بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری تەندروستی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخەکە سه‌ردانی ئیداره‌ی راپه‌ڕینی كرد و رایگه‌یاند، لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران هەوڵدەدەن هیچ کەمووکورتیەک دروست نەبێ، بەڵام پێویستیمان بەوەیه خەڵک ڤاکسین وەربگرن و خۆیان بپارێزن .
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌شێك له‌و خێزانانه‌ی تووشی په‌تاكه بوون، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه تووشبوون و ره‌وشی ته‌ندرووستی تووشبووان له مه‌ترسیدایه و به‌شێكی به‌رچاویان نیشانه‌كانیان به قورسی لێ به‌ده‌ر كه‌وتووه.
به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانی ته‌ندرووستی راپه‌ڕین له ماوه‌ی سێ هەفتەی رابردوودا نزیکەی 40کەس بە كۆرۆنا له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین كۆچی دواییان كردووه.
هاوكات به گوێره‌ی نوێترین ئاماری رۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (18ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) ده‌ریكردووه، له له 24 كاتژمێری رابردوودا 23 كه‌س به كۆرۆنا كۆچی دواییان كردووه و له كۆی 6787 پشكنین ده‌ركه‌وتووه، 792 كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون.