سه‌رۆكی ئێران: چاودێری دانوستانه‌كان ده‌كه‌ین كه تا چه‌ند ئه‌مه‌ریكا پابه‌ند ده‌بێت
ئیبراهیم ره‌ئیسی: هه‌ڵوێستی ئێمه له‌باره‌ی ئه‌فغانستان نه‌گۆڕه، ئه‌ویش پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیره

K24- هه‌ولێر:
ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران گوتی: "تاران ئابووری په‌یوه‌ست ناكات به دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانه‌وه، به‌ڵام چاودێری دانوستانه‌كان ده‌كه‌ین، ئاخۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر تا چه‌ند جددییه له هه‌ڵگرتنی سزاكان".
ره‌ئیسی دووپاتیكرده‌وه، "ئێمه ده‌سبه‌رداری دانوستان نابین و پابه‌ندین پێیه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن به لایه‌نی ئه‌وروپیشمان راگه‌یاندووه، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و پابه‌ندییه له لایه‌نی به‌رامبه‌ریش ببینین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌ت له رێگه‌ی مامه‌ڵه‌ی ئابووریه‌وه و سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه‌ش ئاماده‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵمان".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ره‌ئیسی گوتی: "هه‌ڵوێستی ئێمه له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌فغانستان نه‌گۆڕه، ئه‌ویش پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیره له‌و وڵاته"، جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێمه هه‌وڵ بۆ سه‌قامگیری و ئاسایش له ئه‌فغانستان ده‌ده‌ین، به پێچه‌وانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه له‌ڕێگه‌ی داعشی دروستكراوی خۆیه‌وه هه‌وڵی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پشێوی له هه‌ندێك وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌دات، به‌تایبه‌ت له ئه‌فغانستان".
سه‌رۆك كۆماری ئێران داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانستان كرد، "له‌ڕووی داعش بوه‌ستنه‌وه و بزانن كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هه‌ڕه‌شه له ئاینده‌ی ناوچه‌كه ده‌كات"، داواشیكرد، "له ئه‌فغانستان رووبه‌ڕووی داعش ببنه‌وه، وه‌ك چۆن له عێراق و سووریا رووبه‌ڕووی بووینه‌وه".
H.B