لایه‌نگرانی حه‌شد په‌لاماری نێردراوی كوردستان24 بۆ به‌غدایان دا
وێنه دڕاوه‌كه‌ی پلاسخارت و راخستنی ئاڵای ئه‌مه‌ریكا وئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی حه‌شد به‌سه‌ریاندا بڕۆن رزگاری كردم

K24 – هه‌ولێر:
نێردراوی كوردستان24 بۆ به‌غدا كاروان ره‌حمان، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له به‌غدایه بۆ رووماڵكردنی پرسی كاردانه‌وه‌كانی ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 10ی تشرینی یه‌كه‌م و ناڕه‌زایی دژ به ئه‌نجامه‌كان، رایگه‌یاند، له لایه‌ن چه‌كدار و لایه‌نگرانی حه‌شده‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه و هه‌وڵی رفاندن بووه‌ته‌وه.
كاروان ره‌حمان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (19ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) له گه‌شته‌كانی هه‌واڵی كوردستان24دا رووماڵی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی لایه‌نگرانی حه‌شدی ده‌كرد، كه تێیدا ئاڵای ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلیان خستبووه ژێر پێیانه‌وه و وێنه‌ی جێنین پلاسخارتیان ده‌سووتاند.
به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی كاروان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی حه‌شد له شه‌قامی به‌در لێی ئاڵاون و به‌ره‌و شه‌قامێكی نزیك له گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كه راپێچیان كردووه و جگه له ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئاماده نه‌بوونه گوێی بۆ بگرن.
كاروان ره‌حمان له‌و باره‌یه‌وه، گوتی: یه‌ك و دووان نه‌بوون، هه‌رچی ده‌هات لێم ده‌ئاڵا و گوێیان نه‌ده‌گرت و ته‌نیا په‌لاماریان ده‌دام و یه‌كێكیشیان مۆبایله‌كه‌می رفاندن.
روونیشیكرده‌وه، كاتێك ده‌رفه‌تیان دا قسه بكه‌م، پێم وتن كه راسته‌وخۆ رووماڵی گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانی ئێوه‌م كردووه و كار بۆ كوردستان24 ده‌كه‌م و بڕوایان نه‌ده‌كرد، تا مۆبایله‌كه‌یان بۆم گه‌ڕانده‌وه و دیمه‌نی لایڤه‌كان و وێنه‌كانم پیشان دان.
گوتیشی: ئەوەی فریای من کەوت شتێکی سەیر بوو ئەویش بوونی لایڤێکی هەواڵەکانی کاتژمێر 4:00ی ئێواره بوو، کاتێک سەیریان کردەوە بینیان دیمه‌نه‌كانم وه‌ك خۆی گواستووه‌ته‌وه و له ڤیدیۆكاندا ده‌ركه‌وتووه، كه ئاڵای ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا و وێنه‌ی پلاسخارت خراوه‌ته ژێر پێی لایه‌نگرانی حه‌شد، ئارام بوونه‌وه و ده‌ستیانكرد به وێنه‌گرتنم به مۆبایله‌كانیان و ئازادیان كردم.
كوردستان24 دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیاییه و تۆڕێكی فراوانی په‌یامنێری له به‌غدا و به‌شێك له پایته‌ختی وڵاتانی جیهان هه‌یه و بایه‌خ به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری راست و درووست ده‌دات و په‌یامه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی و به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی و له چوارچێوه‌ی ئیتیكی كاری رۆژنامه‌وانی په‌خش و بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه، لایه‌نگر و چه‌كدارانی حه‌شد تیمه میدیاییه‌كانی كوردستان24 له به‌غدا و كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه ئامانج و پێشتریش پێشێلكاری هاوشێوه به‌رامبه‌ر به ستافه میدیاییه‌كانی كوردستان24 كراوه، له دیارترینیان رێگریكردن بووه له تیمه‌كانی كوردستان24 تا له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان رووماڵ بكه‌ن.


