دۆخی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ره‌و قۆناغێكی مه‌ترسیدار هه‌نگاو ده‌نێت
ته‌ندروستى زۆربه تووشبووانی ئێستا ناجێگيره و نه‌خۆشخانه‌كانيش ته‌نها ئه‌و توشبووانه وه‌رده‌گرن، كه بارى ته‌ندروستيان مام ناوه‌ند و خراپه

K24- سلێمانی:
شه‌پۆلێكى دیكه‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنا جارێكى ديكه رووى له‌سلێمانى كردووه و نه‌خۆشخانه‌كانى تايبه‌ت به‌كۆرۆناش پربوونه‌ته‌وه له‌توشبووى ئه‌و په‌تایه.
به‌گوته‌ی دكتۆر هێرش حه‌يده‌ر، سه‌رپه‌رشتيارى رووبه‌رووبووه‌نه‌وه‌ى كۆرۆنا، ته‌ندروستى زۆربه تووشبووانی ئێستا له سلێمانی ناجێگيره و نه‌خۆشخانه‌كانيش ته‌نها ئه‌و توشبووانه وه‌رده‌گرن، كه بارى ته‌ندروستيان مام ناوه‌ند و خراپه.
خراپى دۆخى ته‌ندروستى سلێمانى له‌كاتێكدايه، كه وه‌ك ئازاد هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى تاهير عه‌لى والى به‌گ ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ئه‌م شه‌پۆله نوێیه‌ی كۆرۆنا تێكه‌ڵ به شه‌پۆلێكى په‌تايى پايزه بووه، بۆيه پێویسته هاووڵاتیان گرنگی زیاتر به رێكاره‌كانی خۆپارێزی بده‌ن.
دۆخی ته‌ندروستی سلێمانى خه‌ریكه به‌ره‌و قۆناغێكى مه‌ترسیدار هه‌نگاو ده‌نێت، پزیشكانیش نیگه‌رانی خۆیان له‌وه ناشارنه‌وه، كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى ده‌ست له خۆپارێزی شل بكه‌ن، چاوه‌ڕێی شه‌پۆلێكى دیكه‌ى مه‌ترسیدارى ده‌كرێت.
H.B