مه‌سرور بارزانی: داواتان لێده‌كه‌م نیشتمانپه‌روه‌ر و ژیان دۆست و ژینگه پارێز بن
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان ده‌ستیپێكرد.

K24 – هه‌ولێر:
به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان ده‌ستیپێكرد و له وتارێكدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای پیرۆزباییكردن له قوتابیان، سووپاسی بنه‌ماڵه‌ی قوتابییه‌كان و مامۆستایانی كرد و رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان، پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان په‌كی نه‌كه‌وت و ته‌نیا خوێندنه داهاتووی وڵات رۆشن ده‌كاته‌وه. له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌ت پشتیوانی خۆی بۆ پێشخستن و گه‌شه‌كردنی كه‌رتی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و داوای له قوتابیان كرد، بۆ ئه‌م قۆناغه و قۆناغه‌كانی داهاتوو نیشتمانپه‌روه‌ر و ژیان دۆست و ژینگه دۆست بن.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، دوای وستانی خوله‌كێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئالان حه‌مه‌سه‌عید وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ستایشی پشتیوانییه‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ سه‌رخستن و پێشخستنی پرۆسه‌ی خوێندن.
دواتر قوتابییه‌كی یه‌كه‌م به نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كورد له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و سوپاسی پشتیوانییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له قوتابیانی كورد كرد.
پاشان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی ئاراسته‌ی ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه كرد و تێیدا وێڕای پیرۆزباییكردن له قوتابیانی یه‌كه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی، سوپاسی بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان و مامۆستایانی كرد و هیوای خواست له قۆناغی زانكۆشدا به هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتوو بن.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: خۆشحاڵم كه ئێوه خۆتان ماندوو كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزترتان هه‌بێت و زانست و خوێندن هێزن.
هه‌روه‌ها گوتی: هیوادارم خوێندن له پێناو خوێندن نه‌بێت و بۆ ئه‌وه بێت بتوانن له رێی خوێندنه‌وه وڵاته‌كه‌تان ئاوه‌دانتر بكه‌ن و ژینگه‌یه‌كی باشتر بڕه‌خسێنن و ئێوه ده‌توانن له داهاتوودا ببنه سه‌ركرده و رێبه‌ر و مامۆستای باش بۆ نه‌وه‌كان.
مه‌سرور بارزانی داوای له قوتابیان كرد، له‌م قۆناغه و قۆناغه‌كانی داهاتوودا سێ شت له‌به‌ر چاو بگرن و گوتی: نیشتمانپه‌روه‌ری و ژیان دۆستی و ژینگه دۆستی له‌به‌رچاو بگرن.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی: به‌داخه‌وه به هۆی كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی، نه‌مانتوانی وه‌ك پێویست كارنامه‌مان له بواری په‌روه‌رده جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ڵام به‌و ههلومهرجهشهوه خوێندن نه‌وه‌ستا و بۆ ئه‌وه‌ش سووپاسی وه‌زیری په‌روه‌رده و سه‌رجه‌م مامۆستایان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌رده‌وام ده‌بن له گرنگیدان به كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندنی ئه‌مڕۆ توانای داهاتووی وڵاته‌كه‌مان پیشان ده‌دات و به‌رده‌وام ده‌بین له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان و پڕۆژه‌ی راهێنانی به‌رده‌وامی مامۆستایان.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی مه‌ترسی په‌تای كۆرۆنا دووپاتیكرده‌وه، كه ئه‌و په‌تایه مه‌ترسییه‌كانی كۆتایی نه‌هاتووه و داوایكرد، هاووڵاتیان ڤاكسین وه‌ربگرن و گوتی: تكاتان لێده‌كه‌م ماسك ببه‌ستن و خۆتان بپارێزن.