وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا: ناتۆ به‌هێز ده‌كه‌ینه‌وه
"ده‌ست ده‌كه‌ین به دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی نوێ"

K24 - هه‌ولێر:
لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، بڵاویكرده‌وه، پێنجشه‌ممه و هه‌ینی، وه‌زیرانی به‌رگری په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له برۆكسل گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی جیهانی ده‌كه‌ن.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پرسی ئه‌فغانستان و ته‌كنه‌لۆژیای رووسیا، هه‌روه‌ها هه‌ڵسانه‌وه‌ی ناتۆ، له برۆكسل تاوتوێ ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند، ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه به دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی نوێی سه‌ربازی، له پێناو به‌هێزكردنه‌وه‌ی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی.
جینس ستولتنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ رایگه‌یاند، وه‌زیرانی به‌رگری ناتۆ له باره‌ی ئه‌فغانستانه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كه نه‌یه‌ڵن ئه‌و وڵاته ببێته پێگه‌یه‌ك بۆ گرووپ و كۆمه‌ڵه تیرۆریستییه‌كان.
راشیگه‌یاند، نیشته‌جێكردنی ئه‌و ئه‌فغانیانه كه له كاتی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان و ناتۆ، وڵاته‌كه‌یان جێهێشت، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه هاوكاری ئه‌و هێزانه بوونه.