حه‌شدی شه‌عبی و به‌ره‌ی به‌رگری: ده‌بێت كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه
رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و داوای گۆڕانكاری له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

K24- به‌غدا:
خۆپێشاندەرانی حەشدی شەعبی و بەرەی به‌رگری لە شەقامی جادرییەی شاری بەغدا دەڵێن: بەشداری هیچ حکومەتێك ناکەین، کە لەسەر بنەمای ساخته‌كاری پێکبهێندرێت و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش رەت دەکەینەوە و دەبێت کۆمسیۆن ئەنجامەکان هەڵوەشێنێتەوە.
خۆپیشانده‌رێكیش لەناو خۆپێشاندەرانی بەرەی به‌رگری و حەشدی شەعبی له وه‌ڵامی پرسیاری سۆران کامەران، په‌یامنێری كوردستان24 جه‌ختی كرده‌وه، "تا ئەو کاتە لێره ده‌مێنمه‌وه، کە سەرجەم سندووقەکانی هەڵبژاردن بەدەست دەژمێردرێنەوە".
له‌كاتێكدا هێشتا هیچ ئاماژه‌یه‌كی پێکهێنانی حکومەت لەبەغدا دیار نیە، بارودۆخێکی ئاڵۆز لە شارەکە هاتووه‌ته ئاراوه، بەسەدان كه‌س له لایەنگرانی حەشدی شەعبی هاتوونەتە شەقامی جادرییە و پێداگیری له‌وه ده‌كه‌ن، كه بەهیچ شێوەیەك نابێت ئەنجامی هەڵبژاردن به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا پەسەند بکرێن.
له‌و شه‌قامه هه‌ر چادرێك له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه سهرپەرشتی دەکرێت، محەمەد موسەوی سەرپەرشتیارێکی خۆپپێشاندانەکەیە و گوتی: بەهیچ شێوەیەك پاشگەزبوونەوە له‌و خۆپیشاندانه نیە و به‌گوته‌ی خۆی، یاری بەدەنگەکانی ئه‌وان کراوە، بۆیه هەرگیز قبووڵی ناکەن و حکومەتیش پێكناهێنرێت.
ته‌واوی خۆپیشانده‌ران له دژی پێکهێنانی حکومەتن تا ئەو کاتەی گۆڕانکاری لە ژمارە و رێژەی کورسیەکان دەکرێت، له بهرامبهریشداهەوڵەکانی پێكهێنانی حكومه‌ت بەردەوامن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دانیشتوانی بەغدا بەشێوەیەکی گشتی دەیانەوێت حکومەتێکی بەهێز لە پایتەخت هەبێت و رۆڵی میلیشا و گرووپە چەکدارەکان نەهێڵێت، بەڵام رەنگە لە ئێستادا کارێکی سه‌خت بێت.
H.B