له كه‌نه‌دا هه‌ر پۆلیسێك ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتبێت مووچه‌ی دواده‌خرێت
ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێنه‌وه و مووچه‌یان پێ نادرێت

K24 – هه‌ولێر:
میدیای كه‌نه‌دا بڵاویان كرده‌وه، ئه‌فسه‌رانی پۆلیس ئه‌گه‌ر تا 30ی نۆڤه‌مبه‌ر ڤاكسین وه‌رنه‌گرن، ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێنه‌وه و مووچه‌یان پێ نادرێت.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "سی بی سی"ی كه‌نه‌دایی بڵاویكرده‌وه، هه‌ر ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس ئه‌گه‌ر ڤاكسین وه‌رنه‌گرێت، چیدیكه پله‌ی به‌رز ناكرێته‌وه و هیچ پۆستێكی باڵای پێ‌نادرێت.
به‌رپرسێكی ئه‌منی كه‌نه‌دا به كه‌ناڵه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، خۆ كوتان دژی كۆرۆنا ته‌ندرووستی و ژیانمان ده‌پارێزێت. بۆیه پێویسته هه‌مووان ڤاكسین وه‌ربگرن.
تا ئێستا %90ی كارمه‌ندانی ئه‌منی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، %94ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت دوو ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و به گشتیی %97ی فه‌رمانبه‌ران لانیكه‌م یه‌ك ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
له كه‌نه‌دا 1.6 ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراون و 28 هه‌زار و 600 كه‌سیش به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: RT