تاڵیبان رێگری له ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی ژن ده‌كات
"ئه‌و بڕیاره كه‌رته‌كانی خوێندن و ته‌ندروستی ناگرێته‌وه"

K24- هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رێگری له فه‌رمانبه‌رانی ژن ده‌كات ده‌وامی ئاسایی خۆیان بكه‌ن، ئاشكرایكرد، له‌ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه، مووچه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن.
له‌مباره‌یه‌وه نیعمه‌توڵڵا باراكزای، سه‌رۆكی به‌شی ئاگاداركردنه‌وه‌ی گشتی سه‌ر به حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان، رایگه‌یاند، داوا له فه‌رمانبه‌ره ژنه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین، له ماڵه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه، مووچه‌كانیشیان به‌رده‌وام ده‌بن.
راشیگه‌یاند، له داهاتوودا پلانمان هیه به شێوازێكی دیكه ئه‌و ژنه فه‌رمانبه‌رانه بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كاره فه‌رمیه‌كانی خۆیان.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌مباریه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره كه‌رته‌كانی خوێندن و ته‌ندروستی ناگرێته‌وه.
راشیگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی له ئه‌فغانستان گرتووه‌ته ده‌ست، كۆت و به‌نده‌كانی به‌سه‌ر خه‌ڵكی زیاتر كردووه، به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر ژنان، كه هه‌ر زوو داوای لێ‌كردن له كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌یان له ماڵ، له سه‌ریانه‌وه تاوه‌كو پێییهكانیان دابپۆشن، جیا له‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كانی به رووی كچاندا داخست، هه‌ر ژنێكیش بچێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، ده‌بێت پیاوێكی له‌گه‌ڵ بێت.