هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق: سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له ئه‌نبار كوژرا
"هێزێكی دیكه‌ی عێراقی توانیان ماڵباتێكی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیر بكه‌ن"

K24 - هه‌ولێر:
هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانیان رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار بوونه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، هێزه سه‌ربازییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر پێگه‌یه‌كی داعش له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار.
راشیگه‌یاند، له‌م هێرشه‌دا ئوسامه مه‌ولا، یاریده‌دری ئه‌منی شاكر مه‌حموود به‌رپرسی كه‌رتی (رووتبه)ـی داعش له رۆژئاوای ئه‌نبار، كوژرا.
روونیكرده‌وه، هێزێكی دیكه‌ی عێراقی توانیان ماڵباتێكی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیر بكه‌ن، كه له سووریاوه به‌ره‌و دێی (نه‌عیم)ـی سه‌ر له شارۆچكه‌ی ره‌بیعه هاتبوون.
جه‌ختیكرده‌وه، ماڵباته‌كه له (7) كه‌س پێكهاتبوون، راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندار كرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
