وەزیری تەندروستی: گیان لەدەستدان به كۆرۆنا له‌سه‌دا 19 زیادی كردووه
"ڤاکسین بۆ مامۆستا و فەرمانبەران دەکرێتە ناچاری"

K24 - هه‌ولێر:
دووشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و رێکاری نوێ دەردەکات.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا بە رێژەی سەدا نۆزدە زیادی کردووە. گوتیشی ڤاکسین بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و ئەو کەسانەی لە شوێنە داخراوەکان کاردەکەن، دەکرێتە ناچاری و رەتیشکردەوە دەرگای قوتابخانەکان دابخرێن.
وه‌زیری ته‌ندروستی روونیكرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا پایزه و وه‌رزی ئه‌ننفله‌وه‌نزایه، هاووڵاتیان پێویسته ئه‌و په‌تایه به‌هه‌ند وه‌ربگرن و پشكینی كۆرۆناش بكه‌ن، چونكه نیشانه‌كانیان له‌یه‌ك نزیكن، تاوه‌كو نه‌بنه هۆی گواستنه‌وه‌ی په‌تاكه و خه‌ڵكی دیكه تووشی ببن و رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستان زیاد بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانه‌ی له شوێنه داخراوه‌كاندا كار ده‌كه‌ن، ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن و ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن، داواش له‌هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له سه‌رووی 18 ساڵییه‌وه‌ن، په‌له بكه‌ن له وه‌رگرتنی ڤاكسین، خۆیان و ده‌وروبه‌ریشیان بپارێزن.