ئه‌ردۆغان: من ناڵێم خوا ده‌ڵێت
له‌باره‌ی ژماره‌ی منداڵه‌وه‌یه

K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جارێكی تر پێشیناری سێ منداڵ بۆ هه‌ر خێزانێك ده‌كات و ده‌ڵێت پیویستیمان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی نه‌وه‌كانمان هه‌یه، لانیكه‌م داوای سێ منداڵ ده‌كه‌م.
ئه‌ردۆغان له مه‌راسیمی ده‌رچوونی فاكه‌لتی ئیلاهیات له زانكۆی مه‌ڕمه‌ره له ئه‌سته‌نبۆل سه‌باره‌ت به‌م پێشنیاره وتی: "من وا ناڵێم، به‌ڵكو خوا وا ده‌ڵێت، ناكرێت به‌قسه‌ی نه‌كه‌ین."
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف، ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان كاردانه‌وه و گه‌نگه‌شه‌ی له‌ناو سوسیال میدیا به‌دوای خۆیدا هێناوه، كه هیچ ئایه‌تێك یان حه‌دیسێكی پێغه‌مبه‌ر سه‌باره‌ت به ژماره‌ی منداڵان نابینرێت. ته‌نیا ئه‌وه‌ی كه هه‌یه، حه‌دیسێكه كه تێدا هاتوو:"منداڵه‌كانتان زیاتر بكه‌ن، چونكه له رۆژی قیامه‌ت شانازی به منداڵه‌كانتان ده‌كه‌ن."