ژماره‌ی مردن به كۆرۆنا له جیهان له 5 ملیۆن كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه
له سه‌رانسه‌ری جیهان تا ئێستا زیاتر له 243 ملیۆن حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون

K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئامارێك كه له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسه‌وه ئاماده كراوه، له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌یه‌وه تا ئێستا، ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته هۆی مردنی 4 ملیۆن و 941 هه‌زار و 32 كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان.
ئه‌و ئاژانسه له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی دووپاتیكرده‌وه، تا ئێستا 243 ملیۆن و 270 هه‌زار و 300 كه‌س له ته‌واوی وڵاتانی جیهان تووشی په‌تاكه بوونه و زۆرینه‌ی ره‌های تووشبووانیش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی نیشانه لابه‌لاكانی هه‌ندێك له چاكبووه‌كان دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یانیش چه‌ند مانگێك له تووشبوونیان هه‌ر ده‌مینێنه‌وه.
بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتاكانی ئه‌و ئاماره، فرانس پرێس پشتی به راپۆرته رۆژانه‌ییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان به‌ستووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌رده‌وام هه‌واڵی نافه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه، كه ژماره‌ی تووشبوون و مردنی رۆژانه زۆر له‌وه زیاتره كه رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راده‌گه‌یندرێن.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری مردنی رۆژانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی وڵاتانیش، رووسیا به تۆماركردنی هه‌زار و 72 كه‌س له رۆژێكدا له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی جیهانه و دوای ئه‌ویش ئه‌مه‌ریكا به مردنی 590 كه‌س له رۆژێكدا له پله‌ی دووه‌مدایه، پاشان هیندستان به تۆماركردنی 561 حاڵه‌تی مردن، به پله‌ی سێیه‌م دێت.
H.B