روونکردنەوەیه‌ك بۆ ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا: لە پێنج شەممەی رابردووەوە لە ناوەندی وەرگرتن، رێکارەکان تەواو ببوون

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی دواكه‌وتنی كاتی وه‌رگرتنی قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا نووسیویه‌تی: لە ئەنجامی بەدواداچوونمان بۆ ھۆکاری دواکەوتنی ئەنجامی وەرگرتنتان لە زانکۆ و پەیمانگه‌کان، لە پێنج شەممەی رابردووەوە لە ناوەندی وەرگرتن، رێکارەکان تەواو ببوون، بەڵام ھەندێك گرفت لەسه‌ر ئه‌و قوتابیانه هاتنه پێش، كه راستەوخۆ مامەڵەی وەرگرتنیان پێشکەش کردبوو.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، ئێستا کاری ووردتر و دەقیقتری پێویستە بۆیە ئەمڕۆ ئەنجامەکانی زانکۆلاین رانەگەیەندران و دواخرا تا دیراسەیەکی باشتری بۆ بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ھەڵەکانی ساڵی پار دووبارە نەبنەوە.
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "ھیودارین قوتابیان و خوێندکارانی ماندوو نەناس پشوو درێژتر بن، پەنا بەخودا کارەکان بەرەو تەواو بوون دەچێت و لە کاتێکی نزیکدا رادەگەیەندرێن".
H.B