سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی سەندیکای رۆژنامەنوسانی عەرەب و عێراق دەكات
هەماهەنگی و پەیوەندیی لایەنەكان و رۆژنامەنووسان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و مسۆگەركردنی سەقامگیری بە پێویست زانرا

کوردستان
سه‌رۆك بارزانی
دۆخی سیاسی
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عه‌ره‌ب و عێراق
هه‌ڕه‌شه و تهحهددیاتهكان
K24- هه‌ولێر:
رۆژی دووشەممە 25ی تشرینی یەکەم 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە موئەیه‌د لامی، سەرۆكی رۆژنامەنوسانی عەرەب و عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی عێراق و تەحەددیات و هەڕەشەكانی بەردەم پڕۆسەی عێراقی ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا هەماهەنگی و پەیوەندیی لایەنەكان و بەتایبەت رۆژنامەنووسان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و مسۆگەركردنی سەقامگیری بە پێویست زانرا.

H.B