هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: مێژوویه‌كی پڕ شانازیمان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه هه‌یه
جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه و زوو پێكهێنانی هێزه هاوبه‌شه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كرایه‌وه

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 25 ی ئۆكتۆبه‌ری 2021، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌نه‌ڕاڵ دۆسێچ، فه‌رمانده‌ی نوێی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری، گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسه سه‌ربازییه‌كان و دۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرا و جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كڕیزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان كرایه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی ئه‌ركان، كۆلۆنێڵ تاد بڕۆس، فه‌رمانده‌ی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر ئاماده‌یبوون، بارودۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێم تاوتوێكرا، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر یه‌كڕێزی و هاوبه‌شی هێزه‌كان له‌رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له‌ناوچه‌كه. بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: له‌ئێستادا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هاوپه‌یمانان پێویستیه‌كی حه‌تمییه و جێگه‌ی پێزانینی زۆری ئێمه‌یه.
فه‌رمانده‌ی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگیی هاوپه‌یمانان له عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پاڵپشتیی و پشتگیری هێزی پێشمه‌رگه كرده‌وه و راشیگه‌یاند، خه‌بات و قوربانیدانی پێشمه‌رگه جێی شانازی هه‌مووانه. بۆ ئه‌مه‌ش گوتی: مێژوویه‌كی پڕ شانازیمان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه هه‌یه و خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه به‌هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی خۆمانی ده‌زانین.
پرسی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پڕۆسه‌ی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و میكانیزمی مه‌شق و راهێنانه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی داهاتووی تیمی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێم، گفتوگۆی به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوو. وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانان له ئاراسته‌ی كاری چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌دی هاتووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
فه‌رمانده‌ی باڵای ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق رایگه‌یاند: ئێمه لێره‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانمان، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاوشان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ساز و ئاماده بكه‌ین، له به‌رامبه‌ر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه و تێكشكاندنی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان، بۆ ئه‌مه‌ش رونیكرده‌وه: هاوپه‌یمانان له پرسی هاوكاریه‌كانیان له پرۆسه‌ی چاكسازیی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و پرۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا به بایه‌خه‌وه تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیان كرد و بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاشكرایكرد، وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خوازیارین هه‌میشه و به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا هه‌بێت و بڕیاریشه سبه‌ی 26ی 10 ی 2021 شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری بگاته هه‌رێم و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆده‌بنه‌وه، ببه مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دوایین هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی پێكهێنان و ئه‌رك بینینی هه‌ردوو لیوای هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه.


H.B