ئێران... سیستمی ئه‌لیكترۆنی له وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی و غاز هاككرا
"پێویسته هاووڵاتیان سووته‌مه‌نی له‌و شوێنانه دابین بكه‌ن كه بێ سیستمی ئه‌لیكترۆنی كار ده‌كه‌ن"

K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئێران، هاككردنی سیستمی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و وڵاته‌یان بڵاوكرده‌وه، له نێویشیاندا سیستمی هونه‌ری له وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی و غاز.
له‌مباره‌یه‌وه، ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێرانی رایگه‌یاند، هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی كرایه سه‌ر ته‌واوی سیستمی ئه‌لیكترۆنی له‌م وڵاته‌دا، كه به‌هۆیه‌وه ته‌واوی وێستگه‌كانی غاز و سووته‌مه‌نی له ئێران‌دا وه‌ستا.
له‌مباره‌یه‌وه كۆمپانیای نیشتیمانی بۆ دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی رایگه‌یاند، سیستمی ئه‌لیكترۆنی بۆ دابه‌شكردنی غاز و ته‌واوی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی سووته‌مه‌نی له كار وه‌ستاون.
راشیگه‌یاند، پێویسته هاووڵاتیان سووته‌مه‌نی له‌و شوێنانه دابین بكه‌ن كه بێ سیستمی ئه‌لیكترۆنی كار ده‌كه‌ن، تاوه‌كو كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئیسنا رایگه‌یاند، هێرش كراوه‌ته سه‌ر سیستمی ئه‌لیكترۆنی له ئێران، ره‌نگه له‌لایه‌ن لایه‌نێكی نادیاره‌وه كرابێت.
راشیگه‌یاند، تابلۆكانی په‌یوه‌ست به سیستمی ئه‌لیكترۆنی له ئه‌سفه‌هان هاككرا، تێیدا له‌سه‌ری نووسراوه، كوا به‌نزین ئه‌ی خامه‌نه‌ئی.
روونیكرده‌وه، ره‌نگ بێت ئه‌و هێرشه ئه‌لكیترۆنییه له‌لایه‌ن كرێكاره بیانییه‌كان ئه‌نجام درابێت.