داعش هێرشی كرد
K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مشه‌و داعش له سنووری پارێزگای دیاله هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گوندێكی سه‌ر به قه‌زای میقدادیه و به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار هه‌یه.
میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گوندی ره‌شادی سه‌ر به قه‌زای میقدادییه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله و به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا 11 كه‌س كوژراون و 13 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، له ریزی كوژراو و برینداره‌كان ئافره‌تان هه‌ن.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان پێدا، دوای ئه‌و هێرشه راسته‌وخۆ هێزێك بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچه‌یه، ره‌وانه‌ی گوندی ره‌شاد كراوه.