پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا: مه‌ترسی ته‌قینه‌وه له باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆل ده‌كرێت
"رێگاكان به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ و باره‌گای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قینه‌وه، داخران"

K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، ته‌واوی رێگاكان به‌ره‌و (كاپیتۆڵ) باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له واشنتنی پایته‌خت و باره‌گای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قینه‌وه، داخران.
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌بوونی مه‌ترسی ته‌قینه‌وه له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان (كۆنگرێس) و ده‌وروبه‌ری داخران.
راشیگه‌یاند، رێگاكان و ده‌وروبه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی هه‌بوونی مه‌ترسی ته‌قینه‌وه داخران.
روونیكرده‌وه، زانیاری هه‌واڵگری هه‌ن كه پێشبینی ته‌قینه‌وه له‌م دوو باڵه‌خانه‌یه ده‌كرێت، پۆلیس ته‌واوی رێگاكانی داخست.