وۆرکشۆپێک دەربارەى شێرپەنجەى سنگ بهڕێوهچوو
بەرچاوڕوونیى پێویست بۆ فراوانکردنى ئاستى ئاگایى و هۆشیاریى کارمەندانى ئافرەت لەمبارەیەوە خرانە ڕوو
K24 - هەولێر:
وۆرك شۆپێك بۆ 60 ئافرهتی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان دهربارهی شێرپهنجهی سینگ بهڕێوه چوو.
ڕۆژى چوارشەممە 2021/10/27 دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە چالاکییەکى هۆشیاریى تەندروستیدا، وۆرکشۆپێکى پزیشکیى یەکڕۆژى دەربارەى شێرپەنجەى سنگ بۆ کارمەندە ئافرەتەکانى لە باڵەخانەى سەرۆکایەتى ئەنجام دا کە زیاتر لە شەست کارمەندى ئافرەت تیایدا بەشدار بوون.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن چەند پزیشکێکى پسپۆڕى تایبەتمەندەوە بە شێرپەنجەى سنگ لاى ئافرەتان پێشکەش کرا کە تیایدا دوایین زانیاریى پزیشکى و تەندروستى و ڕێنمایى و بەرچاوڕوونیى پێویست بۆ فراوانکردنى ئاستى ئاگایى و هۆشیاریى کارمەندانى ئافرەت لەمبارەیەوە خرانە ڕوو و بە بەشدارى و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەى ئامادەبووان دەوڵەمەند کرا.
