بریندارێكی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی سۆران گیانی له‌ده‌ستدا
"ئه‌و رووداوه په‌یوه‌ندی به كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌بوو"
K24 - هەولێر
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له رووداوێكی ته‌قه‌كردن له سۆران دوو كه‌س بریندار بوون، یه‌كێك له برینداره‌كان گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سۆرانه‌وه به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری سۆناتا ده‌ستڕێژی گوولـله‌ی له پیكابێك كرد، كه دوو سه‌رنشینی تێدابوو، هه‌ردووكیانی بریندار كرد، یه‌كێك له برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و سه‌رچاوه راشیگه‌یاند، هه‌ردوو سهرنشنهكانی ناو پیكابه‌كه سه‌ره‌تا بریندار بوون، كه یه‌كێكیان گولـله به‌ر قاچی كه‌وتبوو.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌و رووداوه په‌یوه‌ندی به كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌بوو، كه بووه هۆی كوژرانی یه‌كێك و بریندار بوونی كه‌سێكی دیكه.