ژه‌هرخواردنكردنی به‌رپرسێكی دیكه‌ی باڵای یه‌كێتی پشتڕاستكرایه‌وه
له پشكنینی پزیشكی ده‌رچووه

K24 - هه‌ولێر:
پشكنینی ته‌ندروستی بۆ وه‌ستا حه‌سه‌ن، به‌رپرسی پێشووی ده‌زگای ئاسایشی سلێمانی كرا و ده‌ركه‌وت كه ژه‌هرخوارد كراوه، به‌ڵام باری ته‌ندروستی جێگیره.
پێشتریش مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی، پرسی ژه‌هرخواردكردنه‌كه‌ی له پشكنینی پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پشتڕاست كرایه‌وه و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریش سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كردبوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش ته‌ندروستی هه‌ردوو به‌رپرسه باڵاكه‌ی یه‌كێتی جێگیره، به‌ڵام كاریگه‌ریی ژه‌هره‌كه‌یان له‌سه‌ر بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به كوردستان24ی راگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له بكه‌ری ژه‌هرخواردكردنی به‌رپرسه باڵاكانی یه‌كێتی ده‌كرێت.