فه‌یسبووك ده‌بێته مێتا
مانای ناوه‌كه ببینه

K24 – هه‌ولێر:
دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فه‌یسبووكی ئه‌مه‌ریكایی، مارك زوكه‌ربێرگ، رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه ناوی كۆمپانیای فه‌یسبووكی گۆڕیوه بۆ مێتا.
زوكه‌ربێرگ، ئه‌مڕۆ لۆگۆی نوێی كۆمپانیاكه‌ی نمایش كرد و گوتیشی: ناوی تۆڕه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌م وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام فه‌یسبووكم گۆڕیوه بۆ مێتا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وشه‌ی مێتا به یۆنانی كۆن واته "ئه‌و دیوی شته‌كان" كه ئاماژه‌یه بۆ شتانێكی دیكه ده‌كرێت بنیاتبنرێت له داهاتوودا.
به‌شێك له توێژه‌ر و شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان، ئه‌و ناو گۆڕینه‌ی زوكه‌ربێرگ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بێت، له ماوه‌ی رابردوودا كاغه‌زه‌كانی فه‌یسبووك بڵاوكرانه‌وه و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ئاشكرا بوون، كه ده‌ری ده‌خه‌ن كۆمپانیاكه گوێی به‌و هۆشداریانه نه‌داوه، كه له باره‌ی كاریگه‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تۆڕه‌كه له جیهاندا ئاماژه‌یان پێكراوه.
