لێکۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی "مامۆستا نێرگز" دەکرێت

لیژنەیەکی زانستی هۆکاری گیان لەدەستدانی دیار دەکات

مامۆستا نێرگز محەمەد رۆژی 28/10/2021 گیانی لەدەستدا
مامۆستا نێرگز محەمەد رۆژی 28/10/2021 گیانی لەدەستدا

K24 – سلێمانی

تەندروستی سلێمانی لیژنەیەکی زانستی پێکهێنا، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیان لەدەستدانی مامۆستا نێرگز بکەن، کە گوتراوە "بە هۆاکاری وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە".

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 28/10/2021. مامۆستایەکی قوتابخانەی ئامادەیی رازاوەی سلێمانی بەناوی نێرگز محەمەد گیانی لەدەستدا، دوای گیان لەدەستدانیشی چەندین قسە و باس لەبارەی گیان لەدەستدانی دەکرێت.

سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند: "لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی سلێمانی لیژنەیەکی زانستی بۆ لێکۆڵ لە گیان لەدەستدانی ئەو مامۆستایە پێکهێنراوە، بۆ ئەوەی دیار بکرێت کە ئەو مامۆستایە بە ڤاکسینی کۆرۆنا مردووە یان حاڵەتی دیکە بووە؟، ئێستا چاوەڕێی ئەنجامی لیژنەکە دەکەین".

Fly Erbil Advertisment