حاكمی 12 ویلایه‌ت دادگا له‌دژی بایدن ده‌جووڵێنن
بۆ مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر كاره‌كانیان، وه‌رگرتنی ڤاكسین بۆ فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیاكان ده‌كرێته مه‌رج
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
حاكمی 12 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كه كۆمارین، داوایه‌كی یاسایی له دژی ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌نه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و فه‌رمانه زۆره‌ملێیه‌ی كه جۆو بایدن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین به‌سه‌ر كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی فیدراڵیدا سه‌پاندوویه‌تی، به‌و پێیه‌ی كه ئه‌م بڕیاره‌ی بایدن ناده‌ستووری و پێشێلكردنی یاسای بیمه‌ی فیدراڵییه.
له ئه‌مه‌ریكا ئه‌وانه‌ی پێویسته به زۆره‌ملێ (ناچاری) ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن، جگه له كارمه‌ندانی فیدراڵی (ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان له‌سه‌ر فیدرالییه)، هه‌موو كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی بێ مه‌رج، ده‌بێت ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتبێت.
جگه له‌و توێژانه هه‌موو كارمه‌ندانی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ئه‌مازۆن، ئه‌پل، مایكرۆسۆفت، ئوبه‌ر، فیدێكس،... هتد، وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه مه‌رجه بۆ مانه‌وه‌یان له كاره‌كه‌یان.
ته‌نانه‌ت كه‌ناڵه به‌رزه میدیاییه‌كانی وه‌ك "سی ئێن ئێن، ئه‌ی بی سی، ئێم بی سی نیوز، واشنتۆن پۆست و زه نیویۆرك تایمز" داوایان له كارمه‌نده‌كانیان كردووه بۆ سه‌لامه‌تی گیانی گشتی پێویسته ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن.
به‌م پێیه به‌شێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، به‌ڵام هه‌ندێك جار شه‌ڕی سیاسیی نێوان دیموكرات و كۆمارییه‌كان بابه‌تی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه ده‌باته قۆناغێكی یكه‌وه، فه‌رمانی زۆره‌ملێی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی فیدراڵی ره‌نگه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه نه‌بووبێت، به‌ڵام پێده‌چێت وه‌رگرتنی زۆره‌ملێی ڤاكسینه‌كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی (كۆنتراكته‌ر) فیدراڵی وای له حاكمه‌كانی كۆمارییه‌كان كردبێت ئه‌و كه‌یسه به‌رامبه‌ر سه‌رۆك جۆو بایدن بجوڵێنن.
سه‌رۆك جۆو بایدن، رۆژی 9ی ئه‌یلول (سێپتێمبه‌ری 2021) له دوو فه‌رمانی جیاواز كۆشكی سپی‌دا بڕیاریدا، كه ده‌بێت ته‌واوی كارمه‌ندانی فیدراڵی له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و به‌ڵێنده‌رانی فیدراڵی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌دا، رۆژی 29ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021، حاكمی 12 ویلایه‌ت كه سه‌رجه‌میان كۆمارین، داوایه‌كی یاساییان دژی بایدن به‌رزكرده‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، هێشتا روون نییه ئایا دوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه به‌سه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه یان نا، كه‌چی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی بایدن ده‌ستی پێكردووه.
د. رۆشیڵ والینسكی، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان رۆژی 29 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، پێویسته له ئاینده‌دا ژه‌می وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان ژه‌می سێیه‌م (پاڵپشتیكار - booster)ـیان وه‌رگرتووه، بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و گۆڕانكارییه روون بكاته‌وه.
وارنه‌ر گرین، ڤایرۆلۆجست و گه‌وره توێژه‌ری ئینستیتیوتی گلادستۆن له سان فرانسیكۆ، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی سان فرانسیسكۆ، گوتی: "ئێمه له ئێستادا له قۆناغی ئه‌زموونیداین"، گوتیشی: "روون نییه و زانیاریمان نییه له‌سه‌ر چۆنێتی به‌رده‌وامبوونی ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس، نازانین دوای شه‌ش مانگ له‌وه‌رگرتنی دوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه به‌سه بۆ رێگریی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چوستی و توانای ڤایرۆسه‌كه، هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات بیر له‌وه بكرێته‌وه، گۆڕان به‌سه‌ر وه‌رگرتنی ژه‌می ڤاكسینه‌كه‌دا بێت و پێناسه‌ی (وه‌رگرتنی ته‌واوی ڤاكسینه‌كه) بگۆڕێت".
بۆیه پرسیاری به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌وه‌یه، له‌كاتێكدا روون نییه كه ئایا وه‌رگرتنی دوو ژه‌م (دۆز)ی ڤاكسینه‌كه به‌سه بۆ به‌رگری له‌شی مرۆڤ دژی په‌تاكه، چۆنكه فه‌رمانه‌كه‌ی بایدن و زۆره‌ملێی كۆمپانیاكان له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه درێژه ده‌كێشێت، له‌كاتێكدا روونه كه رێژه‌ی تووشبوون و مردن به كۆرۆنا ڤایرۆس له ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و كه‌مبوون ده‌ڕوات.
ئه‌و داوا یاساییه‌ی كه حاكمی 10 ویلایه‌ت پێشكه‌شیان كردبوو، له دادگای كه‌رتی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا له ویلایه‌تی مه‌زوری كه ویلایه‌ته‌كانی (ئاركنساس، ئالاسكا، مه‌زوری، ئایوا، مۆنتانا، نیبراسكا، نیو هامبشار، نۆرس داكۆتا، ساوس داكۆتا و وایۆمینگ) له‌خۆ ده‌گرێت، له ژێر فشاری ئه‌و كارمه‌نده گرێبه‌ستانه‌دا بووه، كه ئاماده نین ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن، به‌ڵام ترسی ئه‌وه‌شیان له‌سه‌ره گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێته‌وه، چونكه پێچه‌وانه‌ی یاسای فیدراڵییه.
جگه له‌وه‌ی حاكمی ویلایه‌تی تێكساس به‌جیا داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له له‌دادگای به‌شی تێكساس پێشكه‌ش كردووه و ئه‌مڕۆ 30ی تشریتی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021 بڕیاره حاكمی فلۆریدا له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت داوایه‌كی یاسایی دژی بایدن به‌رزكاته‌وه.
كیم رینۆڵدز، حاكمی ویلایه‌تی ئایوا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا كه له تویته‌ره‌كه‌ی بڵاویكردۆته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه ئه‌م فه‌رمانه فه‌رمییه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن بایدنه‌وه، گوتیشی: "به‌رگری لێ ناكه‌ین و پاڵپشتی ناكه‌ین و پێشێلكردنی یاسای فیدراڵییه".
هه‌روه‌ها ئیرك شمیت، داواكاری گشتی له ویلایه‌تی مه‌زوری له به‌یاننامه‌یه‌كدا، گوتی: "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی ئیراده‌ی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی ناده‌ستووری جێبه‌جێ بكات و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ناچار بكات بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه، ئه‌وا ده‌بێته هۆی په‌كخستنی هێزی كاری كۆمپانیاكان به‌هۆی وازهێنانی فه‌رمانبه‌رانه‌وه".
شمیت گوتی: "حكومه‌تی فیدراڵی ناتوانێت كارمه‌ندان ناچار بكات بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه، بۆیه داوای یاسایی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه وه‌رده‌گیرێت بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و فه‌رمانه نایاسایی و نا ده‌ستوورییه".
جۆن فۆرمیلا، داواكاری گشتی له ویلایه‌تی نیو هامبشار له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: "كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له سود و قازانجی ڤاكسینه‌كه بكات و له تووشبوون به كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌مانپارێزێت، به‌ڵام نابێت ببێته به‌هانه بۆ پێشێڵكردنی یاسا و ده‌ستوور".
H.B
